Rêbwar

Rêbwarî manduy rêy dûrim
Karwançîmew radebûrim
Şareket degirme baweş
Şeyday bonî gullî sûrim
.
Wek melî ber rêjney xeyall
Konî kirdûme umir û sall
Her çend derrom diwayi naye
Desa çareyê Xudaye
.
Rêbwarî rêgay beharim
Helbirawî kuştey yariim
Namome be bizey lêwî
Wek mangî diyarî nadyarim
Destim le pirçî ew dawe
Dillim le lay becê mawe
Sefer le gell xoyi birdûme
Wek asmanî tem girtûme

زەکەریا ئەبدولا - (2001)  دایە
رێبوار

رێبواری ماندوی رێی دوورم
کاروانچیمەو رادەبوورم
شارەکەت دەگرمە باوەش
شەیدای بۆنی گوڵی سوورم
.
وەک مەلی بەر رێژنەی خەیاڵ
کۆنی کردوومە ومر وو ساڵ
هەر چەند دەررۆم دوای نایە
دەسا چارەیێ خودایە
.
رێبواری رێگای بەهارم
هەلبراوی کوشتەی یارم
نامۆمە بە بزەی لێوی
وەک مانگی دیاری نادیارم
دەستم لە پرچی ئەو داوە
دڵم لە لای بەجێ ماوە
سەفەر لە گەڵ خۆی بردوومە
وەک آسمانی تەم گرتوومە
Hatiye anîn ji : zakariamusic.com