Simfonyay Guman

Le dergam meye azîzim,
Em hêminîye meşêwêne
Ba gullî ŗeşî min bijîn…
Her bêdengî daristanî em sere bû
Le kiranewey xunçeyekya eşqyan sûtan
Le dergam meye azîzim, taze be ser çû
Le asmanî a em dille ser sameya
Çî balindey eşq heye seferyan kird
Nayenewe…
Lem heware bo satekîş
Werzê niye cêy byetewe
Çend pelle hewr ta dwa firmêsk
Dabarîn w paranewe
Neyantwanî gulle zwîrekanî naw dillim aştkenewe
Lêm bibure em dergaye nakrêtewe
Maçî jehir w destî mis w
Swêndî diroy ser ber malle çillkinekan
Dergakanyan lê kilîl dam
Le roj başa xoryan le ber pêm ser birî
Le şew başa aweney mang le ber çawma hellyanweran
Çi estêrey awaz heye le eşqêkma hellyanfiran
Le dergam meye azîzim
Lem hewarî gumaneda
Ne reşebaye helleka
Ne şewnimê arayişî baxim eka
Elqey yeqîn serînekey
Lê kirdime çêgay guman
Keştîyeki bê çarokem
Xom dawete dem şepolêkî ser şêt
W hellimegirê……bo ebedî
Berew tarîkî derûnî xomim eba

تارا ژاف - (2006)  دڵەی دەوانەم
سمفۆنیای گومان

لە دەرگام مەیە آزیزم,
ئەم هێمنییە مەشێوێنە
با گوڵی ŗەشی من بژین…
هەر بێدەنگی دارستانی ئەم سەرە بوو
لە کرانەوەی خونچەیەکیا ئەشقیان سووتان
لە دەرگام مەیە آزیزم, تازە بە سەر چوو
لە آسمانی آ ئەم دڵە سەر سامەیا
چی بالندەی ئەشق هەیە سەفەریان کرد
نایەنەوە…
لەم هەوارە بۆ ساتەکیش
وەرزێ نیە جێی بیەتەوە
چەند پەڵە هەور تا دوا فرمێسک
دابارین و پارانەوە
نەیانتوانی گوڵە زویرەکانی ناو دڵم آشتکەنەوە
لێم ببورە ئەم دەرگایە ناکرێتەوە
ماچی ژەهر و دەستی مس و
سوێندی درۆی سەر بەر ماڵە چڵکنەکان
دەرگاکانیان لێ کلیل دام
لە رۆژ باشا خۆریان لە بەر پێم سەر بری
لە شەو باشا آوەنەی مانگ لە بەر چاوما هەڵیانوەران
چ ئەستێرەی آواز هەیە لە ئەشقێکما هەڵیانفران
لە دەرگام مەیە آزیزم
لەم هەواری گومانەدا
نە رەشەبایە هەڵەکا
نە شەونمێ آرایشی باخم ئەکا
ئەلقەی یەقین سەرینەکەی
لێ کردمە چێگای گومان
کەشتییەک بێ چارۆکەم
خۆم داوەتە دەم شەپۆلێکی سەر شێت
و هەڵمەگرێ……بۆ ئەبەدی
بەرەو تاریکی دەروونی خۆمم ئەبا
Hatiye anîn ji : tarajaff.com